بازاڕی کۆنی مەهاباد لە ئاگردا سووتا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i392871-بازاڕی_کۆنی_مەهاباد_لە_ئاگردا_سووتا
بازاڕی کۆنی مەهاباد ناسراو بە بازاڕچەی ئەسغەری لە ئاگردا سووتا و 4 کەسیش بریندار بوون .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 13, 2021 16:02 Asia/Tehran
  • بازاڕی کۆنی مەهاباد لە ئاگردا سووتا

بازاڕی کۆنی مەهاباد ناسراو بە بازاڕچەی ئەسغەری لە ئاگردا سووتا و 4 کەسیش بریندار بوون .

بە پێی راپورتی ئیرنا ، کاژێر 12 ی شەوی رابردوو بازاڕی کۆنی مەهاباد بە هۆکارێکی نادیار لە ئاگردا سووتا و دوای سێ کاژێر هەوڵی ئاگرکوژینەوەکان ، ئاگرەکە دامرکا بەڵام چوار کەس بریندار بوون کە دوو کەسیان لە هێزەکانی ئاگر کوژاندنەوەن .

دەگوترێ سەتی 30 ی بازاڕەکە لە ئاگردا سووتاوە .

لێکۆڵینەوە بو دەرخستنی هۆکاری ئەم ئاگر کەوتنەوە  دەستپێبووە .

بازاڕی کۆنی مەهاباد 500 دوکانی هەیە و تێیدا شمەکی نێوماڵ  و پۆشاک بە تایبەت لە جۆری بیانی دەفرۆشرێ .