دەست وەشاندنی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران لە تاقمە بەربڵاوو نێونەتەوەییەکانی ماددە ھۆشبەرەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397904-دەست_وەشاندنی_وەزارەتی_ئیتیلاعاتی_ئێران_لە_تاقمە_بەربڵاوو_نێونەتەوەییەکانی_ماددە_ھۆشبەرەکان
تاقمە بەربڵاوو نێونەتەوەییەکانی ماددە ھۆشبەرەکان کە بە نیازی گواستنەوەی بارێک بۆ دەرەوەی ئێران بوون لە لایەن ھێزەکانی وەزارەتی ئیتیلاعاتەوە لە پارێزگای ئەلبۆرز ناس کران و لەنێو بران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2021 17:27 Asia/Tehran
  • دەست وەشاندنی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران لە تاقمە بەربڵاوو نێونەتەوەییەکانی ماددە ھۆشبەرەکان

تاقمە بەربڵاوو نێونەتەوەییەکانی ماددە ھۆشبەرەکان کە بە نیازی گواستنەوەی بارێک بۆ دەرەوەی ئێران بوون لە لایەن ھێزەکانی وەزارەتی ئیتیلاعاتەوە لە پارێزگای ئەلبۆرز ناس کران و لەنێو بران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕۆژی چوارشەممە بە بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامەیەک ڕایگەیاند: بە ھەوڵ و ھاوپشتیی ھەواڵگرییانەی ھێزەکانی ئەم وەزارەتخانەیە لە فەرمانگە گشتییەکانی ئیتیلاعاتی پارێزگاکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاواو ئەلبۆرز، تاقمێکی بەربڵاوو نێونەتەوەیی ماددە ھۆشبەرەکان کە بە نیازی گواستنەوەی بارێک بۆ دەرەوەی ئێران بوو لە پارێزگای ئەلبۆرز ناس کرا و لەنێو برا.

لەم ئۆپراسیۆنەدا چوار ئەندامی تاقمەکە قۆڵبەست کران ، دەست گیرا بە سەر سێ ترۆمبیل و ھەروەھا ٧٠٠ کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە چەشنی ھێرۆئین بە بایی نزیکەی زیاتر لە ٧٠ ملیارد تمەنیش دۆزرایەوە زەوت کرا.