ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆناشی وەرگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i398912-ڕابەری_مەزنی_شۆڕشی_ئیسلامی_ژەمی_دووھەمی_پێکوتەی_ئێرانیی_کۆرۆناشی_وەرگرت
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی گەلاوێژ ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنای وەرگرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 23, 2021 10:04 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆناشی وەرگرت

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی گەلاوێژ ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنای وەرگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئیرنا، بە گێڕانەوە لە نووسینگەی پاراستن و بڵاو کردنەوەی بەرھەمەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی  ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی  بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی یەکەمی گەلاوێژ ژەمی دووھەمی پێکوتەی ئێرانیی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەرگرت.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ئەمڕۆ دوای وەرگرتنی پێکوتە ئێرانییەکەی کۆرۆنا لە لێدوانێکی گرینگ دا ئاماژەی کردە گرفت و کوێرەوەرییەکانی پارێزگای خوزستانی باشووری ئێران و لە سەر پێویستیی ڕاگەییشتنی خێرای بەرپرسانی وڵات بە ڕەوشت و بارودۆخی جەماوەری ئەم پارێزگایە پێی داگرت.