ئێران پەلاماردانی ئامانجە مەدەنییەکان لە یەمەنی شەرمەزار کرد
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش کرانە سەر ژێرخانە مەدەنییەکان و ناوچە ناسەربازییەکانی یەمەنی شەرمەزار کرد.
وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت ئەو پەلامارە ئاسمانییانەی ئیدانە کرد کە کراونەتە سەر ژێرخانە مەدەنی و ناوچە ناسەربازییەکان، بەتایبەت ئەەو هێرشانەی کرایە سەر بازاڕی گشتی ئەلحەزارە لە ناوچەی وەزاعیەی پارێزگای تەعز و گوندی ئەشەریە سەر بە شاری بەنی حەشیش لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای سەنعا، ئەم پەلامارانە شەهیدبوونی ٦٦ شارومەندی ئاسایی یەمەنییان لێکەوتەوە بە ١٣ ژن و منداڵی بێتاوانەوە. هەروەها دەیان کەسیش بریندار بوون، هەروەها کرانەئامانجی ئەندامانی تیمی میدیایی کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵ و ڕاپۆرتیشیمەحکووم کرد.
کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاشیگەیاند کە شەڕ و پێکدادانی نێوان سعودیا و یەمەن دەبێ خێراتر لە ڕێگای دانوستانی دوولایەنە و لەسەر بنەمای نەخشەڕێگایەکی دڵخوازی دوولایەن کۆتایی بێت، و ئەوەش پێویستی بە وەستاندنی خێرای پەلامارە سەربازییەکان، هەڵگیرانی بە تەواویی گەمارۆکان و ڕێزگرتن لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی یەمەنە.