پەیامی پیرۆزبایی «قاڵیباف» بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404459-پەیامی_پیرۆزبایی_قاڵیباف_بۆ_سەرۆکی_پەرلەمانی_عێراق
«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ «موحەممەد حەلبوسی» ھەڵیژێردرانەوەی ناوبراوی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 11, 2022 08:56 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی «قاڵیباف» بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا بۆ «موحەممەد حەلبوسی» ھەڵیژێردرانەوەی ناوبراوی بۆ سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاڵیباف» لەم پەیامەدا وێڕای پیرۆزبایی لە «حەلبوسی»ھیواداریی دەربڕی کە بە داکۆکی و پشتیوانیی پەرلەمانەکانی ھەردووک وڵات پەیوەندیی برایانەی نێوان ئێران و عێراق لە بواری جۆربەجۆردا زیاتر لە جاران پەرە بستێنێ.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ھاوکارییەکانی پەرلەمانیی نێوان ھەردووک وڵات وەکو بەشێکی ھەرە گرینگی پەیوەندیی دۆستانەی تاران و بەغدا دەبێتە ھۆی پتەو بوونەوەی ڕۆژ لەدوای ڕۆژی دۆستایەتیی ھەردووک وڵاتە دراوسێکە لە بواری جۆربەجۆردا،بانگێشتنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد بۆ سەردانی ئێران.

«موحەممەد حەلبوسی» ڕۆژی یەکشەممە بە مسۆگەرکردنی ٢٠٠ دەنگی تەبا جارێکی تر وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ھەڵبژێردرایەوە.