عەراقچی: بۆ وەڵامدانەوەی سەربازی و ڕێگای دیپلۆماسی زیاتر لە ڕابردوو ئامادەین
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: "بێتوو ئەمریکا ڕێگای دیپلۆماسییەکی ڕاستگۆیانە بگرێتە بەر ئێمە ئامادەین، و بێتوو بەنیازی فڕ و فێڵ و یان هێرشی سەربازی بێت، بەرەوڕووی وەڵامێکی تاڵتر و گورزێکی کوشندەتر لە ڕابردوو دەبێتەوە".
عەباس عەراقچی وتیشی: "شەرت و مەرجەکانی تاران بۆ کردنەوەی گەرووی هورموز تەواو ڕوون و شەفافە، بە قبووڵکرانی ئەم شەرت و مەرجانە گەرووی هورموز دەکرێتەوە و دانوستانەکان دەست پێ دەبێتەوە، و بێتوو ئەو شەرت و مەرجانە قبووڵ نەکرێن ڕەوشی ئێستا هەر بەم شێوەی ئیستا بەردەوام دەبێت". عەراقچی ڕاشیگەیاند: "بە سەرنجدانی بارودۆخی هەنووکە، وتوێژ و ڕاوێژەکان یەکجار چڕ و پڕ بووەتەوە، قەتەر و پاکستان وەکوو ناوبژیوان دەورێکی یەکجار چالاکانە دەگێڕن، ئێمەش مەرجەکانی خۆمان ڕاگەیاندووە و هەموو شتێک ئێستا بەسراوەتەوە بە عەقڵانییەتی سیاسیی واشنتۆن، بێتوو ڕێگای دیپلۆماسییەکی ڕاستگۆیانە هەڵبژێرن ئێمە ئامادەی هاوکارین، و بێتوو ڕێگای فڕوفێڵ و هێرشی سەربازی بگرنە بەر، رووبەڕووی وەڵامێکی تاڵتر و گورزێکی کوشندەتر لە ڕابردوو دەبنەوە".