رێزگرتنی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە هەوڵەکانی عێراق لە پێشخستنی دانوستانی ناوچەیی
وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق، هەوڵ و ڕۆڵی بنیاتنەرانەی وڵاتەکەی لە پێکهێنان و پێشخستنی وتووێژی ناوچەیی بە مەبەستی بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش و گەشەسەندنی ناوچەکە بەرز نرخاند.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و فواد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێراق سەبارەت بە هەندێ بابەتی ھاوبەش لە بواری پێوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها هەندێ بابەتی ناوچەیی لەوانە ڕەوتی وتووێژەکانی نێوان تاران و ڕیاز، بیروڕایان گۆڕیەوە .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هه‌روه‌ها هه‌وڵ و رۆڵی بنیاتنه‌ری عێراقی له پێکهێنان و پێشخستنی دیالۆگه ناوچه‌ییه‌کان به مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و گه‌شه‌پێدان له ناوچه‌که‌ی به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها جەختی کردەوە لەسەر ئاماده‌یی ئێران بۆ به‌رده‌وامبوون له ئاڵوگۆڕی بیروڕا له‌گه‌ڵ هاوشانە عێراقییه‌که‌ی به مه‌به‌ستی بەدواداچوون بۆ پرسەکانی بەرژەوەندی هاوبەش لە ڕەهەندە دوولایەنە و ناوچەییەکان .
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پیرۆزبایی جەژنی قوربان و غەدیر خومی لە هاوشانە عێراقییەکەی کرد.
فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراقیش وێڕای پیرۆزبایی جەژن لە هاوشانە ئێرانییەکەی، و ئاماژە بە ئامادەبوونی عێراق لە لوتکەی جدە لەم دواییانەدا، هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ ئەم دیدارە لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان خستەڕوو.
وه زیری ده ره وه ی عێراق ڕایگه یاند، حکومه تی عێراق گفتوگۆ و ڕاوێژی پێویست بۆ هاریکاریی ناوچه ی له جڤینی جده ئه نجامداوه ، هه روه ها وڵاته که ی به رده وام ده بێت له هه وڵه کانی بۆ به هێزکردنی ئاشتی و سه قامگیری ناوچه که .