وەزیری دەرەوەی ئێران: کۆبوونەوەی سێ قۆڵیی ئێران و تورکیا و ڕووسیا سبەینێ بەڕێوەئەچێ
تهمووز 18, 2022 18:27 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئێران و تورکیا و ڕووسیا سبەینێ لە تاران بەڕێوەئەچێ.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی سەرکردەکانی رەوتی ئاستانە سبەینێ بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و پووتین لە تاران بەرێوەدەچێت.
وتیشی: بڕیاری سەرەکی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی دەستەبەریی رەوتی ئاستانە لە تاران بۆ کەم کردنەوەی پێکادان لە ناوچەکانی سووریا لەم وڵاتەیە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان گوتیشی: قەیرانی ئەمنیی نوێ نێوان سووریا و تورکیا دەبێ کۆنترۆڵ بکرێت و من لە سەفەرم بۆ ئەنقەرە و دیمەشق پەیامی سەرۆک کۆمارم لەمبارەوە گواستەوە.ئێران هەوڵ دەدات ئەم کێشەیە بە رێگاچارەی سیاسی کۆتایی پێبێنێت.