رەئیسی: ئازاد کردنی دوو سزادراوی ئەمنی بەڵگەی نیازپاکی و شێوازی ھاریکارانەی ئێرانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411868-رەئیسی_ئازاد_کردنی_دوو_سزادراوی_ئەمنی_بەڵگەی_نیازپاکی_و_شێوازی_ھاریکارانەی_ئێرانە
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئازادکردنی دوو سزادراوی ئەمنی بەڵگەی نیازپاکی و شێوازی ھاریکارانەی ئێرانە بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکان .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2022 03:39 Asia/Tehran
  • رەئیسی: ئازاد کردنی دوو سزادراوی ئەمنی بەڵگەی نیازپاکی و شێوازی ھاریکارانەی ئێرانە

سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ئازادکردنی دوو سزادراوی ئەمنی بەڵگەی نیازپاکی و شێوازی ھاریکارانەی ئێرانە بۆ چارەسەریی کێشە و گرفتەکان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ حه‌جه‌تولئیسلام سه‌ید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی له‌ وه‌ڵامی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێڵ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان و وه‌ڵامی پێزانینی بۆ نیازپاکی و کرده‌وه‌ی ئێران له‌ ئازادکردنی دوو له‌ سزادراوه‌ ئه‌منییه‌کانی زیندانیکراوی ئێران، وتی: ئه‌م کاره‌ به‌ڵگه‌یه‌ لەسەر نیازپاکی و رێبازێکی ھاریکارانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارەسەرکردنی پرس و کێشەکان.

لە وەڵامی خواستی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ درێژکردنەوە و درێژە دانی ئاگربەست لە یەمەنیش، ڕەئیسی وتی: ئێران هەمیشە جەختی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ و دامەزراندنی ئاگربەست لە یەمەن و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە ڕێگای دیالۆگ و لێکتێگەیشتنی نێوماڵی یەمەن کردووە بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی لەم وڵاتەدا.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وێڕای بەرزنرخاندنی بۆچوونی باش و رێبازی مرۆیی و ھاریکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چارەسەرکردنی کێشە ناوچەیی و جیهانییەکان، باسی دیداری خۆی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و وتی: بۆ من شەرەفێکی گەورە بوو.