وەڵامی ئێران بۆ لێدوانی هاوبەشی هەندێ وڵات سەبارەت بە مردنی مەهسا ئەمینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411875-وەڵامی_ئێران_بۆ_لێدوانی_هاوبەشی_هەندێ_وڵات_سەبارەت_بە_مردنی_مەهسا_ئەمینی
 لە کاردانەوە بە لێدوانی هاوبەشی هەندێک لە وڵاتان سەبارەت بە مەرگی مەهسا ئەمینی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ژنێڤ وتی: شێوازی دووانە و بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست و ساختە یەکێکە لە مەترسییە جدییەکان بۆ سەر بەرەوپێشبردنی مافی مرۆڤ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2022 09:08 Asia/Tehran
  • وەڵامی ئێران بۆ لێدوانی هاوبەشی هەندێ وڵات سەبارەت بە مردنی مەهسا ئەمینی

 لە کاردانەوە بە لێدوانی هاوبەشی هەندێک لە وڵاتان سەبارەت بە مەرگی مەهسا ئەمینی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ژنێڤ وتی: شێوازی دووانە و بڵاوکردنەوەی زانیاریی نادروست و ساختە یەکێکە لە مەترسییە جدییەکان بۆ سەر بەرەوپێشبردنی مافی مرۆڤ .

تاقمێک لە وڵاتان لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی لایەنگری لە کاردانەوە بە مەرگی مەهسا ئەمینی تۆمەتی درۆیان دژ بە ئێران وروژاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەحرەینی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی ئورووپای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ ڕایگەیاند  هەر لە یەکەم ساتەوەختی مەرگی مەهسا ئەمینیەوە، بەرپرسانی باڵای ئێران، لەوانە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، فەرمانی بەدواداچوونی وردیان دەرکرد.

بەحرەین گوتیشی: کۆمەڵێک ڕێوشوێن گیراونەتەبەرلەوانە دروست کردنی میکانیزمی توێژینەوە لەژێر چاوەدێری حکوومەت و دەسەڵاتی دادوەری ئێران و دەرەنجامەکانی توێژینەوە بەردەوامەکان بەم نزیکانە بە شەفافیەتێکی تەواوەوە بڵاودەکرێنەوە.

باڵوێز و نوێنه ری هه میشه یی ئێران له ژنێڤ جه ختی کرده وه که هاندان بۆ توندوتیژی، قسه ی ڕقاوی، پشێوی گشتی و تیرۆر له هیچ کۆمه ڵگایه ک قبووڵ نییه و ئاماژه ی دا که رێبازی دووانه و بژاردەییانە و بڵاوکردنه وه ی زانیاریی ساخته و چه واشه هەڕەشەی جددییە لەسەر پێشخستنی مافەکانی مرۆڤ .