ئازادکرانی 150 کەس کە تاوانی سووکیان لە بشێوییەکانی پارێزگەی کوردستان هەبوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411884-ئازادکرانی_150_کەس_کە_تاوانی_سووکیان_لە_بشێوییەکانی_پارێزگەی_کوردستان_هەبوو
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگەی کوردستان باسی ئازاد کرانی 150 کەسی کرد کە تاوانی سووکیان لە بشێوییەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکەدا هەبوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 04, 2022 17:46 Asia/Tehran
  • ئازادکرانی 150 کەس کە تاوانی سووکیان لە بشێوییەکانی پارێزگەی کوردستان هەبوو

فەرماندەی پۆلیسی پارێزگەی کوردستان باسی ئازاد کرانی 150 کەسی کرد کە تاوانی سووکیان لە بشێوییەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکەدا هەبوو.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار عەلی ئازادی ڕایگەیاند: زیاتر لە 150 کەس لەو کەسانەی کە تاوانی سووکیان لە بشێوییەکانی ئەم دواییە لە پارێزگای کوردستان هەبوو ئازاد کراون.

ناوبراو گوتیشی: ئەو کەسانە لە شوێنی خۆپیشاندانەکان بوون و هەندێک هەوڵیشیان داوە، بەڵام لە بەر ئەوەی کە تا ئێستا هیچ پێشینەیەکیان نەبووە، لە لایەن دەسەڵاتەوە بەخشراون و بەڵێنیان داوە و ئازاد کراون.

هەروەهاباسی تاووتوێکردنی دۆسیەی خۆپیشاندەران لە دەزگای دادوەری پارێزگی کرد و وتی: لەگەڵ ئەو کەسانە کە وەک داردەستی  دوژمن کەوتنە گیانی گیان و ماڵی خەڵکەوە، بەرەوڕوو دەبینەوە.