بانگکردنی باڵوێزی بەریتانیا لە ئێران بۆ وەزارەتی دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411894-بانگکردنی_باڵوێزی_بەریتانیا_لە_ئێران_بۆ_وەزارەتی_دەرەوە
باڵۆێزی بەریتانیا لە کۆماری ئیسلامی ئێران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2022 08:21 Asia/Tehran
  • بانگکردنی باڵوێزی بەریتانیا لە ئێران بۆ وەزارەتی دەرەوە

باڵۆێزی بەریتانیا لە کۆماری ئیسلامی ئێران بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە .

 

لە کاردانەوە بە لێدوانە دەستێوەردانەکانی کاربەدەستانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، سیمۆن شێرکلیف باڵوێزی ئەو وڵاتە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێشەممە بانگکرایە وەزارەتی دەرەوە .

بە بیانووی مەرگی "مەهسا ئەمینی"، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کەسانی ئاژاوەگێڕ، بە هاندانی میدیای دژە شۆڕش، لە بەشێک لە شارەکانی ئێران، خەساریان گەیاند بە سامانی گشتیی.

 بە پێی هەواڵی ئیسنا، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای رۆژئاوای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سایمۆن شێرکلیف باڵیۆزی بەریتانیا لە ئێران رایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستێوەردانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە کاروباری ناوخۆی ئێران بە پەنابردن بۆ لێکدانەوەی درۆ و چەواشەکارانە رەت دەکاتەوە و بە توندی شەرمەزاری دەکات .

بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای رۆژئاوای وەزارەتی دەرەوە گوتیشی : لایەنی بریتانی بە دەرکردنی بەیاننامەی تاکلایەنە و هەڵبژێردراو دەریدەخات کە لە ڕاستیدا بەشداری لە سیناریۆی ئەو دژبەرانەدا  دەکات کە لەم وڵاتە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کار دەکەن.

  بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوروپای رۆژئاوای وەزارەتی دەرەوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی هەر کارێکی نائاسایی لایەنی بەریتانیدا بژاردەی ئەگەری لەبەرچاو دەگرێت.