وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی لە زمانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411899-وردەکارییەکانی_گیانلەدەستدانی_مەهسا_ئەمینی_لە_زمانی_سەرۆکی_دەسەڵاتی_دادڤانیی
سەرۆکی دەسەڵات داد بە شیکردنەوەی پرسی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو مەهسا ئەمینی وتی: هەموو ڕووداوەکە لە یەک کاتژمێردا ڕووی دابوو و هەمووشی لە بەر چاوی خەڵکەوە ڕوویداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2022 12:31 Asia/Tehran
  • وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی لە زمانی سەرۆکی دەسەڵاتی دادڤانیی

سەرۆکی دەسەڵات داد بە شیکردنەوەی پرسی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو مەهسا ئەمینی وتی: هەموو ڕووداوەکە لە یەک کاتژمێردا ڕووی دابوو و هەمووشی لە بەر چاوی خەڵکەوە ڕوویداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێنی ئێژەیی لە دەسپێکی نۆهەمین خولی ئەنجوومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام بە ئاماژە بە پرسی گیانلەدەستدانی خوالێخۆشبوو مەهسا ئەمینی وتی: لە کاتژمێر نزیک بە 18:30 لە شەقام و لە بەرچاوی هەمووان و لەوانە براکەی خۆی دەبرێتە نێو ئۆتۆمبیلی پۆلیسەوە.

سەرۆکی دەسەڵاتی داد وتی: لەوێ جگە لە ناوبراو، پۆلیس و شۆفێر و چوار پێنج کەسی دیکەش بوون و لەوێ دەگوازرێتەوە بۆ هۆڵەکە و لەوێ لە لای ژمارەیەکی زۆر دادەنیشێت و هەڵدەستێت و لەگەڵ کەسانی دیکە قسە دەکات و لە کۆتاییدا بە زەویدا دەکەوێت و دەگوازرێتەوە.

ناوبراو گوتیشی: لە ماوەی کەمتر لە دوو خولەکدا پزیشکی پۆلیس لە شوێنەکە ئامادە دەبێت و دوابەدوای ئەوە فریاکەوتنی ماتۆری دێتە شوێنەکە و دواتریش دەستبەجێ بە ئامبۆلانس دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.

موحسێنی ئێژەیی وتیشی: هەموو بابەتەکە لە نزیک بە یەک کاتژمێردا روویداوە و هەمووشی لە بەرچاوی خەڵکەوە بووە.