وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ژمارێک بارەگای دیپلۆماسی ئێران لە ئەوروپا هێرشیان کراوەتە سەر
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411938-وتەبێژی_وەزارەتی_دەرەوەی_ئێران_ژمارێک_بارەگای_دیپلۆماسی_ئێران_لە_ئەوروپا_هێرشیان_کراوەتە_سەر
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: جگە لە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دانمارک، هێرشی توندوتیژی دیکەش بۆ سەر بارەگا دیپلۆماسییەکانی ئێران لە ئەوروپا روویانداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2022 07:20 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ژمارێک بارەگای دیپلۆماسی ئێران لە ئەوروپا هێرشیان کراوەتە سەر

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: جگە لە هێرشی سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دانمارک، هێرشی توندوتیژی دیکەش بۆ سەر بارەگا دیپلۆماسییەکانی ئێران لە ئەوروپا روویانداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، "ناسر کەنعانی چافی" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، شەوی هەینی لە زنجیرەیەک تویتدا سەبارەت بە هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دانمارک نووسیویەتی :هێرشکردنە سەر شوێنێکی دیپلۆماسی نوێترین حاڵەتە، یەکێکە لە کردەوە توندوتیژ و نایاساییەکانی ئەم دواییەی دژی ئێران لە ئەوروپا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: لەم دواییانەدا هێرشی توندوتیژی تر بۆ سەر بارەگا دیپلۆماسییەکانی ئێران لە ئەوروپا ڕوویداوە و پەیوەندی نێوان ئەو هێرشانە و پشتیوانی سیاسیی ڕۆژئاوا بۆ ئاژاوەگێڕان ناتوانرێت بشاردرێتەوە.

کەنعانی چافی جەختی کردەوە: حکومەتە میواندارەکان ئەرکێکی یاسایییان لەسەرە بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماسییەکان و دیپلۆماتکاران، چاوەڕوانیش دەکرێت بەبێ دواکەوتن ئەو کارە بکەن.

 دوابەدوای هێرشی ڕۆژی هەینیی هێرشبەرێک بە چەکی سارد بۆ سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆپنهاگن کە هەڕەشەی لە باڵیۆزی ئێران کرد و یەکێک لە کارمەندە خۆجێیەکانی بریندار کرد و زیانی بە ئۆتۆمبێلەکانی باڵوێزخانەکە گەیاند، باڵوێزی دانیمارک لە تاران بانگهێشتی وه زاره تی ده ره وه ی ئێران کرا و ناڕه زایه تی توندی کۆماری ئیسلامی پێ راگێندرا.

باڵیۆزی دانیمارک لە ئێران وێڕای داوای لێبوردن لە بەرامبەر ئەو ڕووداوە جەختی لەوە کردەوە کە دوای ئەم ڕووداوە ڕێوشوێنە ئەمنییەکان بەهێزتر دەبن و دەستبەجێ بابەتەکە بۆ حکومەتی دانیمارک دەگوازێتەوە .