سەرۆک کۆماری ئێران: دوژمن بەنیازە بەهرەمەندیەکانی وڵاتەکەمان تاڵان کات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i412156-سەرۆک_کۆماری_ئێران_دوژمن_بەنیازە_بەهرەمەندیەکانی_وڵاتەکەمان_تاڵان_کات
سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگه‌یاند که‌ نوخبه‌کان هێزی بزوێنه‌ری ئه‌م وڵاته‌ن و دوژمن له‌ هه‌وڵی تاڵان کردنی ئه‌و به‌هره‌مەندییانەیه‌.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 18, 2022 10:55 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێران: دوژمن بەنیازە بەهرەمەندیەکانی وڵاتەکەمان تاڵان کات

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگه‌یاند که‌ نوخبه‌کان هێزی بزوێنه‌ری ئه‌م وڵاته‌ن و دوژمن له‌ هه‌وڵی تاڵان کردنی ئه‌و به‌هره‌مەندییانەیه‌.

«سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ییسی» سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ دوازده‌هه‌مین کۆنفرانسی نوخبه‌کان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئیراده‌یه‌کی جددی هه‌یه‌ بۆ بایه‌خدان به‌ ڕوانگه‌ی نوخبه‌کان له‌ حکومه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌ بەڕێوەبەرایەتیی وڵات دا به‌دی بێت.

وتیشی: ئەو ڕوانگەی ئاڵ و گۆڕ بەدیھێنەرەی کە لە نوخبەکان دا ھەیە لە چاو خەڵکانی دیکە زیاترەو ھەر ئەمەش بەستێنێکی ھەرەباشە بۆ بەدیهێنانی بیرۆکەکانی حکومەت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە بوارە زانستییەکان و بە تایبەتی لە بوارە کردەییەکاندا دەڕەخسێنێ.

ڕەییسی وتی: بیرۆکەی دامەزراوەی نیشتمانیی نوخبەکان لەلایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ئاراستە کراو دوابەدوای ئەو بۆچوونەی بەڕێزی دامەزراوەکە پێکهێنراو هەنگاو بۆ دەستنیشانکردنی نوخبەکان و پشتیوانیکردنیان ھەڵگیرا، بەڵام دەبێ بەکەڵک وەرگرتن لە ئەزموون و دەستکەوتەکانی ئێستا ، ھەنگاوی بەرزو تازە لە ئاراستەی ناس کردنی نوخبەکان و ئەمەی کە نوخبەبوون لە چی دایە،ھەڵ بگیردرێت.

سه‌رۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی به‌ جه‌خت کردن لەسەر ئەمەی کە که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ عیلم و زانست میچ و سنووری نییە، وتیشی: ده‌بێت نوخبه‌کان سه‌ربه‌خۆ بن، ئەمە جیا لەوەی کە نوخبه‌ی سەربەخۆ ده‌یه‌وێت بیربکاته‌وه‌و داهێنه‌ر بێت و پێداویستیه‌کانی گه‌له‌که‌ی ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی نیعمەتی نوخبەبوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەکار بھێندرێت.