ئێران بەستێن خۆشکەری ڕێکمەندیی نوێیە لە ڕۆژئاوای ئاسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i417040-ئێران_بەستێن_خۆشکەری_ڕێکمەندیی_نوێیە_لە_ڕۆژئاوای_ئاسیا
جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژەدان بە گۆڕدرانی ڕوانگەی ھێندێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا بەرامبەر بە تاران، وتیشی: ئێران بناغەدانەرو بەستێن خۆشکەری پێکهاتنی جۆرێکە لە ڕێکمەندیی نوێ لە ڕۆژئاوای ئاسیادا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 17, 2023 11:38 Asia/Tehran
  • ئێران بەستێن خۆشکەری ڕێکمەندیی نوێیە لە ڕۆژئاوای ئاسیا

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئاماژەدان بە گۆڕدرانی ڕوانگەی ھێندێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا بەرامبەر بە تاران، وتیشی: ئێران بناغەدانەرو بەستێن خۆشکەری پێکهاتنی جۆرێکە لە ڕێکمەندیی نوێ لە ڕۆژئاوای ئاسیادا.

عەباس موقتەدایی وتیشی: بێ گومان ئەمڕۆ هەموو شارەزایان و سیاسەتمەداران دان بەوەدا دەنێن کە تاران تەوەرەی دابینکەری ئاسایش و سەقامگیری لە کیشوەری ئاسیا و دەڤەری خەزەر و کەنداوی فارسە.

وتیشی: ئێران ئاستێکی قبوڵکراوی لە بوارە جیاجیاکان لەوان سیاسی، ئابووری، توانای بەرپەرچدانەوەو بەرگریی خۆماڵی بەدەست هێناوە، کە دیارە ئەمەش بووەتە هۆی خۆش کرانی وەھا بەستێنێک کە هیچ ڕێکخراو و دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی ناتوانێ ڕۆڵی ڕوولەپەرەو کاریگەری ئێران لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا پشتگوێ بخات.

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەیی و واوەناوچەیی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە هێزی خۆماڵیی کۆماری ئیسلامی دەتوانێ پاڵپشتێکی باش بێت بۆ هاوکاریی هاوبەش.