سەرۆک کۆماری ئێران: فەلەستین بۆتە گرینگترین پرسی هەموو جیهان
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئەمڕۆ پرسی فەلەستین لە یەکەم پرسی جیهانی ئیسلامەوە بووە بە یەکەمین پرسی جیهانی مرۆڤایەتی.
ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی "باهۆزی ئەقسا و بەئاگاهاتنەوەی ویژدانی مرۆڤ"ـدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە تاران دەستی پێکرد، ڕایگەیاند کە گرینگترین پرسی ئەمڕۆی ئوممەتی ئیسلامی پرسی فەلەستینە و پێیشیداگرت: ئیمام خومەینی (ر.ە) دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران فەرمووی کە فەلەستین یەکەم پرسی جیهانی ئیسلامە و ڕزگارکردنی قودسی پیرۆز لە جیهانی ئیسلامدا یەکەم ئەولەوییەتە و ئەم کۆبوونەوەیەش بۆ لێکدانەوەی گرینگترینی پرسی جیهانی ئیسلام واتە فەلەستین پێکهاتووە.
سەرۆک کۆماری ئێران خۆڕاگری و بەرخۆدانی بە ڕێگاچارەی پرسی فەلەستین زانی و ئاماژەی بەوەشدا کە بێتوو لایەنی زاڵم و زۆردار نەچێتە ژێرباری لۆژیک و دانوستانەوە، ئەوا تاکە لۆژیک لە بەرامبەریدا خۆڕاگرییە. هەر ئێستایش سەرکەوتووی شەڕی ئەقسا فەلەستینە و دۆڕاوی ئەم مەیدانەش ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرەکانییە.
سەید ئیبراهیم ڕەیسی ڕاشیگەیاند: گەڕاندنەوەی شەڕی ئەقسا بۆ ٧ی ئۆکتۆبەر شیکارییەکە لە ناوەڕاستی ڕێگاوە. پێویستە پرسی فەلەستین بە دەستبەسەرداگرتن و چەوساندنەوەی فەلەستینییەکان لە ماوەی ٧٥ ساڵی ڕابردوودا بزانین. هەرچەندە کەرتی ڕۆژاوا چەکی هەڵنەگرتووە، بەڵام لەم دواییانەدا زیاتر لە ٢٠٠ کەس لەو ناوچەیەدا شەهید بوون.