سەردار موحبی: بانگەشەی هێرشکرانە سەر سیستەمەکانی ساردکەرەوە، پلانێکی کۆن و بەکەڵکنەهاتووە
تشرینی دووهم 15, 2026 18:37 Asia/Tehran
وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: بانگەشەی گاڵتەجاڕی هێرشکردنە سەر سیستەمەکانی ساردکەرەوە پلانێکی کۆن و پەککەوتووی زایۆنییەکانە.
سەردار موحبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: بانگەشەی گاڵتەجاڕی هێرشی ئێران بۆ سەر سیستەمەکانی ساردکەرەوە، پلانی بەکەڵکنەهاتوو و کۆنی زایۆنییەکانە بۆ پەرەپێدانی کەشی ترساندن لە ئێران و هەروەها کۆکردنەوەی هاوپەیمان و پشتیوان بۆ خۆیان لە ئەورووپادا. سەردار حسێن موحبی لەم پەیامەدا نووسیویەتی: پاریس وشیار بێ بەرامبەر بە تەڵەی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی. بە پێچەوانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، خەڵکی مەدەنی لە بانکی ئامانجەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا نەبوون و نابن.