ئازادکرانی بەشیر بێ ئازار لە گرتوخانەی فەرانسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i429014-ئازادکرانی_بەشیر_بێ_ئازار_لە_گرتوخانەی_فەرانسا
کارگێری پەیوەندیە گشتیەکانی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە بەشێر بێ ئازار لە گرتوخانەکانی فەڕانسا ئازاد بوەو خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 04, 2024 10:20 Asia/Tehran

کارگێری پەیوەندیە گشتیەکانی نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە بەشێر بێ ئازار لە گرتوخانەکانی فەڕانسا ئازاد بوەو خەریکە دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.

بەشیر بێ ئازار"ی چالاکی میدیایی و کارگێڕی پێشووی دەفتەری نوسینگەو سرودی ڕێکخراوی ڕادیۆ تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی کە ڕۆژی ٣ی ژوئەنی ڕابردوو لەلایەن پۆلیسی فەڕانساوە بانگ کرابوو بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرابوو.

محمدمەهدی ڕەحیمی کارگێڕی پەیوەندیە گشتیەکانی نوسینگەی سەرۆک کۆماری دوێنێ چوارشەم لە هەژمارو ژبری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس دا نووسی بەشیری بێ ئازار کە لەبەر هۆکاری بێ بنەما و بەشێوەی نایاسایی چەند هەفتە لەمەوبەرەوە دەستبەسەرو گیرابوو ئازاد بوەو لە ڕێی گەڕانەوەی ئێران دایە.

پۆلیس و دەزگای دادڤانی فەڕانسا هیچ هۆکارێکیان بۆ گرتنی ناوبراو ڕانەگەیاندبوو بەڵام واپێدەچێ لەبەر چالاکیە دژی زایۆنیستیەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان گیرابێ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش وتی کە ئازادی ناوبراو بەرهەمی هەوڵی بەردەوامی سیاسی و کۆنسۆلی بوە.