ئەدمیراڵ ئێرانی : بە دەسپێبوونی هەڵمەتی"وادەی سادق" فڕۆکەکانی دوژمن بڵاوەیان کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i429057-ئەدمیراڵ_ئێرانی_بە_دەسپێبوونی_هەڵمەتی_وادەی_سادق_فڕۆکەکانی_دوژمن_بڵاوەیان_کرد
فەرماندەری باڵای هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: لە هەڵمەتی "وادەی سادق" کاتێک کە درۆن و مووشەکەکانی ئێران گەیشتنە سنوری ئاسمانیی عێڕاق، لەسەر ڕادار، شایەتی بڵاوەکردنی بەرفراوانی فڕۆکەو کۆپتەرەکانی دوژمن بووین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 05, 2024 03:33 Asia/Tehran

فەرماندەری باڵای هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران وتی: لە هەڵمەتی "وادەی سادق" کاتێک کە درۆن و مووشەکەکانی ئێران گەیشتنە سنوری ئاسمانیی عێڕاق، لەسەر ڕادار، شایەتی بڵاوەکردنی بەرفراوانی فڕۆکەو کۆپتەرەکانی دوژمن بووین.

ئەدمیراڵ ئێرانی فەرماندەری پلەبەرزی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، لەنێو کۆڕی فەرماندەرانی هێزی دەریاییدا وێڕای ئاماژە بە هەڵمەتی شانازی ئافرێنی "وادەی سادق" وتی: لە هەڵمەتی وادەی سادقدا کاتێک درۆن و مووشەکە ئێرانییەکان هاتنە نێو هەرێمی ئاسمانیی عێراق، لەسەر ڕادار، شایەتی بڵاوەکردنی بەرچاوی فڕۆکەو کۆپتەرەکانی دوژمن بووین و لەسای کەرەمی خوداوە، توانیمان ئامانجەکانمان لەو هەڵمەتە مسۆگەر بکەین و ئامادەیی سەتاسەتی درێژەدان بە هەڵمەتەکەمان پاراست.

فەرماندەری هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران هەروەها وتی: هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران، نامومکینەکان، مومکین دەکا.