دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا؛ ڕۆژی شەممە لە عومان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i437726-دانوستانی_ناڕاستەوخۆی_ئێران_و_ئەمریکا_ڕۆژی_شەممە_لە_عومان
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕۆژی شەممه به شێوەی ناڕاستەوخۆ له عومان به ڕێوه دەچێت و ئێران تەنیا بەم شێوەیه دانوستان دەکات.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
نیسان 08, 2025 13:36 Asia/Tehran
  • دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا؛ ڕۆژی شەممە لە عومان

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕۆژی شەممه به شێوەی ناڕاستەوخۆ له عومان به ڕێوه دەچێت و ئێران تەنیا بەم شێوەیه دانوستان دەکات.

عەباس عەراقچی دانوستانی ناڕاستەوخۆی بە شێوازێکی ئاسایی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا زانی و جەختی کرد کە ئامانجی سەرەکیی ئەم دانوستانانە، دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران و هەڵگرتنی گەمارۆ ناڕەواکانە. عەراقچی هەروەها وتیشی: ئەگەر لایەنی بەرامبەر راستبێژانە بێتە مەیدانەوە، گەیشتن بە ڕێککەوتن نەگونجاو نییە. ئەم وتووێژانە بە ناوبژیوانیی وەزیری دەرەوەی عومان و ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی ترەمپ بەڕێوەدەچێ.