ئەرتەشی ئێران : وەڵامی هەرجورە دەسدرێژکارییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i439070-ئەرتەشی_ئێران_وەڵامی_هەرجورە_دەسدرێژکارییەک_بۆ_سەر_وڵاتەکەمان_ئەدەینەوە
ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند وەڵامێکی توند دەداتەوە بە هەرجۆرە هەڕەشە یان دەسدرێژکارییەک دژی وڵات و هیچکات ڕێگا نادات کە پلانە شەیتانییەکانی دوژمنان وەدی بێت.
(last modified 2025-05-24T12:14:35+00:00 )
May 24, 2025 16:40 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی ئێران : وەڵامی هەرجورە دەسدرێژکارییەک بۆ سەر وڵاتەکەمان ئەدەینەوە

ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند وەڵامێکی توند دەداتەوە بە هەرجۆرە هەڕەشە یان دەسدرێژکارییەک دژی وڵات و هیچکات ڕێگا نادات کە پلانە شەیتانییەکانی دوژمنان وەدی بێت.

ئەرتەشی ئێران ئەمڕۆ بە بۆنەی  ساڵوەگەڕی  ڕزگارکردنی خوڕەمشار لە بەیاننامەیکدا وشداری دا هەرجۆرە جم و جوڵی  دوژمن لە ناوچەی  لە ژێر چاودێری دایە و بەرەنگاری هەرجۆرە دەسدرێژکارییەک دەبێتەوە . هەروەها  ئەرتەشی ئێران ئامادەیی خۆی لەپاڵ هێزە چەکدارەکانی دیکەی وڵات بۆ بەرگریکردن لە یەکپارچەیی خاکی وڵات و سەربەخۆیی و ئاسایشی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە.  ئەرتەشی  ئێران لەم بەیاننامەیەدا ساڵڕۆژی ڕزگارکردنی خوڕەمشاری بە "هێمای کۆڵنەدان و خۆڕاگری و سەرکەوتنی خوێن بەسەر شمشێردا" وەسف کرد و  ئەوەی بە بیرهێنانەوەی حیماسەتەکانی   خەباتکارانی  ئیسلام لە ئۆپەراسیۆنی بەیتوالموقەدەس  و  پەیامی ئیمام خومەینی (ر.ە)  زانی .