کاردانەوەی فەرماندەی سپای محەممەد ڕەسولەڵڵا(د.خ) بە پلانی "دەروازەی ئاسنین"ی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448162-کاردانەوەی_فەرماندەی_سپای_محەممەد_ڕەسولەڵڵا(د.خ)_بە_پلانی_دەروازەی_ئاسنین_ی_ترەمپ
دوای ئەوەی بانگەشەی دانانی قەڵغانی بەرگریی ناسراو بە "دەروازەی ئاسنین" لەلایەن ترەمپەوە هاتەئاراوە، فەرماندەی سپای محەممەد رەسولەڵڵا(د.خ) ی تارانی گەورە، ئامادەیی بەرگریی تاران و شێوازی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی دوژمنی ڕاگەیاند.
(last modified 2026-11-14T16:00:09+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2026 17:26 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی فەرماندەی سپای محەممەد ڕەسولەڵڵا(د.خ) بە پلانی

دوای ئەوەی بانگەشەی دانانی قەڵغانی بەرگریی ناسراو بە "دەروازەی ئاسنین" لەلایەن ترەمپەوە هاتەئاراوە، فەرماندەی سپای محەممەد رەسولەڵڵا(د.خ) ی تارانی گەورە، ئامادەیی بەرگریی تاران و شێوازی نوێی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی دوژمنی ڕاگەیاند.

 

سەردار حەسەن حەسەن زادە پێی داگرت: ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی سەرباری ئەوەی خاوەن کەرەستەو جیهازاتی پێشکەوتوون، لە هێنانەدی ئامانجە سەربازییەکانیان بێ ئاکام بوونە. سەردار حەسەن زادە وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران جگە لە توانا بەرگرییەکانی هەنووکە، شێوازی تازەی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هەڕەشەکان لە دەست دایە کە لەکاتی پێویستدا پەردەیان لەسەر لادەدات. فەرماندەی سپای تاران هۆشداریی دا؛ هەرچەشنە هەڵەی تازەی دوژمن بەرەوڕووی وەڵامدانەوەی بەبڕشتانە دەبێتەوە.