فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران : نەتەوەی ئێران هەرگیز بەچۆکدا نایەت
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445130-فەرماندەی_گشتیی_ئەرتەشی_ئێران_نەتەوەی_ئێران_هەرگیز_بەچۆکدا_نایەت
فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: نەتەوەی ئێران هەرگیز ملکەچی دوژمنان نابێت.
(last modified 2026-07-02T15:20:46+00:00 )
ته‌مووز 02, 2026 16:41 Asia/Tehran
  • فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی ئێران : نەتەوەی ئێران هەرگیز بەچۆکدا نایەت

فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: نەتەوەی ئێران هەرگیز ملکەچی دوژمنان نابێت.

سەرلەشکەر حاتەمی بە ئاماژەدان بە شەهیدبوونی ڕێبەری  خەباتکاری شەهید ی شۆڕش بە دەستی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، ئەم ڕووداوەی بە خەسارێکی گەورە بۆ نەتەوەی ئێران و جیهانی ئیسلامی و خەڵکی ئازادییخوازی جیهان وەسف کرد و وتی: دوژمنان پێیان وابوو کە بەم کارە دەتوانن ئیرادەی نەتەوەی ئێران و ڕۆحی خۆڕاگری بشکێنن، بەڵام دەرئەنجامی ئەم تاوانە بووە هۆی  زیاد بوونی ئیرادەی نەتەوەی ئێران و ڕۆحی خۆڕاگریی، یەکگرتوویی و ئیرادەی نەتەوەی ئێران. ناوبراو ڕێبەری موجاهید و خەباتکاری  شەهیدی شۆڕشگێڕی بە  هێمای  دلێری  ئازایەتی و تێڕوانین و ڕاوەستان لە دژی  ملهۆڕی جیهانی زانی و  وتیشی  تا دوا ساتەکانی ژیانی داکۆکی لە  ئارمانجەکانی  شۆڕش و بەرەی خۆڕاگری کردووە و میراتێکی  هەرماوە لە خۆڕاگری و سەربەخۆیی بۆ نەتەوەی ئێران و هەموو خەڵکی ئازادی جیهانی بەجێهێشتووە.  فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلام یئێران ئامادە بوونی پڕ شۆری خەڵک لە ڕێ و ڕەسمی  بەڕێکرانی تەرمی  پاکی  ڕێبەری شەهیدی  بە نوێکردنەوەی پەیمان لە گەڵ ڕێگا و ئارمانجەکانی  ڕێبەری شەهید و پەیامێکی   ڕوون بە دوژمنان زانی و جەختی کرد  ڕێگای خۆڕاگری  بە ئیرادەی نەتەوەی ئێران و لە ژێر ڕێبەرایەتی  جێنشینی بەڕێزیان بە هێزمەندیەوە درێژەی دەبێت .