عێراقچی: بانگەشەی میدیاکان لەبارەی نەرمی نواندن لەهەمبەر ئەمریکا رەت دەکەمەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447088-عێراقچی_بانگەشەی_میدیاکان_لەبارەی_نەرمی_نواندن_لەهەمبەر_ئەمریکا_رەت_دەکەمەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی بانگەشەی ژومارێک میدیای بیانی لەبارەی نەرمی نواندنی ئێران لەهەمبەر ئەمریکاو لەمەڕ پرسی ناڤۆکی، جەختی کرد: ئەو ئیدیعاو بانگەشانە، لەبنەڕەتڕا راست نین و من بەتوندی ڕەتیان دەکەمەوە.
(last modified 2026-09-29T15:56:37+00:00 )
ئه‌یلوول 29, 2026 19:25 Asia/Tehran
  • عێراقچی: بانگەشەی میدیاکان لەبارەی نەرمی نواندن لەهەمبەر ئەمریکا رەت دەکەمەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەت کردنەوەی بانگەشەی ژومارێک میدیای بیانی لەبارەی نەرمی نواندنی ئێران لەهەمبەر ئەمریکاو لەمەڕ پرسی ناڤۆکی، جەختی کرد: ئەو ئیدیعاو بانگەشانە، لەبنەڕەتڕا راست نین و من بەتوندی ڕەتیان دەکەمەوە.

سەید عەبباس عێراقچی وتی : شێلگیرانە ڕایدەگەیێنم کە هیچ گۆڕانێک لە هەڵوێستەکانی ئێراندا ڕووی نەداوەو شەرت و مەرجەکانمان بۆ کرانەوەی گەرووی هورمز و هەروەها هەڵوێستمان سەبارەت بە پرسەکانی دیکەش، ڕوون و ئاشکرایە. هیچ نەرمی و سازشێک لە ئێستادا ئەنجامی نەگرتووەو هیچ باسێکی دیکە جگە لە پێشنیازەکەی ئێمە، نەهاتووەتە ئاراوە.

عێراقچی وێڕای ئاماژە بە چاوپێکەوتنی لەگەڵ یەکێک لە نێوەندگرە قەتەرییەکان لە نیۆیۆرکیش وتی: لەو دیدارەدا باس و بابەتی پێویست باسکراو هیوادارین هەتا رۆژی سێ شەممە وەڵامی ئەمریکا لەڕێگەی ئەوانەوە، وەرگرین.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: ئەو شێوازە لەڕابردووشدا هەبووەو ئەو پەیوەندیی و پەیامانەی نێوەندگرانی قەتەری و پاکستانی دەیانگواستنەوە، هەردەم هەبووەو ئێستاش بەسەرنجدان بەو پێشنیازەی ئێران خستوویەتییە بەردەست، لایەنێکی جیددیتری بەخۆوە گرتووەو ئەگەر وەڵامێک هەبێ، بەهەرحاڵ قەتەرییەکان، بەئێمەی ڕادەگەیێنن و بەگوێرەی وەڵامەکە لەتاران بڕیاردەدرێ.