پزیشکیان: ئاسایشی پاوەجێی کەنداوی فارس گرێدراوی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i447116-پزیشکیان_ئاسایشی_پاوەجێی_کەنداوی_فارس_گرێدراوی_هاوکاریی_وڵاتانی_ناوچەیە
سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی رۆژی جیهانیی دەریاگەڕیی، گەرووی هورمزی بە یەکێ لە گرینگترین تێپەڕگە دەریاییەکان و خاوەن جێگەوشوێنی تایبەت لە ئاسایش و ئابووریی ناوچەو جیهاندا زانی.
(last modified 2026-09-30T15:09:15+00:00 )
ئه‌یلوول 30, 2026 18:50 Asia/Tehran
  • پزیشکیان: ئاسایشی پاوەجێی کەنداوی فارس گرێدراوی هاوکاریی وڵاتانی ناوچەیە

سەرۆک کۆماری ئێران بەبۆنەی رۆژی جیهانیی دەریاگەڕیی، گەرووی هورمزی بە یەکێ لە گرینگترین تێپەڕگە دەریاییەکان و خاوەن جێگەوشوێنی تایبەت لە ئاسایش و ئابووریی ناوچەو جیهاندا زانی.

مەسعود پزیشکیان وتی: ئاسایشی پاوەجێی کەنداوی فارس و ڕێگا ئاوییەکانی، زیاتر لە هەرشتێک پەیوەستە بە هاوکاریی، هەست بە بەرپرسایەتی کردن و رۆڵگێڕانی وڵاتانی ناوچەکە. پزیشکیان وتیشی: ئاسایش و گەشەی دەریایی لێک جیا نین و کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پشت بەستن بە توانای هێزی دەریایی و چالاکانی ئەو بوارە، بەرپرسیارەتی خۆی لەپاراستنی ئاسایش و سەقامی ڕێگا ئاوییەکانی ناوچەو دابینی ئاسایشی گەمییەوانی، پێوشوێن دەگرێ. سەرۆک کۆماری ئێران بەئاماژە بە ڕووبەری بەرفراوانی کەنارئاوی ئێران لە باکوور و باشوور، دەریاو سەنعەتی دەریاگەڕیی لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی گەشەی ئابووری و ناوچەیی، دامەزران و رەخساندنی هەلی کارکردن و پەیوەندیی لەگەڵ جیهاندا، ناوبرد.