وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران: موشەکی ئێرانی مەودای ئەمریکا لەگەڵ ئێران دیاری دەکات
تشرینی یهکهم 08, 2026 20:26 Asia/Tehran
بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە مەیدان دوا قسە دەکات، وتی: مووشەکی ئێرانی مەودای نێوان ئەمریکا و ئێران دیاری دەکات.
سەرداری ئیبنیڕەزا لە لاپەڕەی خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڕوو لە وەزیری شەڕی ئەمریکا نووسی: ئەو هێشتا خەریکی کێشانی وێنەی شەڕ لە باخچەی ساوایانی پنتاگۆنەو غافڵە لەوەی کە ناکرێ جیهان بە وتاردان و نمایشکردن دابەش بکەن، ئەوەیش قسەی ئاخر دەکات مەیدانە. بەرپرسی وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختیشی کردەوە: موشەکەکانمان مەودای ئێمە لەگەڵ ئێوە دیاری دەکەن، دوێنێ دەریای عومان، ئەمڕۆ ئۆقیانووسی هیند و سبەی کەنداوی بەرازەکان. بێتوو هەڵەیەک بکەن، دابەشکردنێکی تازە بە چاوی خۆتان دەبینن.