سەردار موحبی: بانگەشەی هێرشکرانە سەر سیستەمەکانی ساردکەرەوە، پلانێکی کۆن و بەکەڵکنەهاتووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i448182-سەردار_موحبی_بانگەشەی_هێرشکرانە_سەر_سیستەمەکانی_ساردکەرەوە_پلانێکی_کۆن_و_بەکەڵکنەهاتووە
وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: بانگەشەی گاڵتەجاڕی هێرشکردنە سەر سیستەمەکانی ساردکەرەوە پلانێکی کۆن و پەککەوتووی زایۆنییەکانە.
(last modified 2026-11-15T15:08:40+00:00 )
تشرینی دووه‌م 15, 2026 18:37 Asia/Tehran
  • سەردار موحبی: بانگەشەی هێرشکرانە سەر سیستەمەکانی ساردکەرەوە، پلانێکی کۆن و بەکەڵکنەهاتووە

وتەبێژی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: بانگەشەی گاڵتەجاڕی هێرشکردنە سەر سیستەمەکانی ساردکەرەوە پلانێکی کۆن و پەککەوتووی زایۆنییەکانە.

 

سەردار موحبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: بانگەشەی گاڵتەجاڕی هێرشی ئێران بۆ سەر سیستەمەکانی ساردکەرەوە، پلانی بەکەڵکنەهاتوو و کۆنی زایۆنییەکانە بۆ پەرەپێدانی کەشی ترساندن لە ئێران و هەروەها کۆکردنەوەی هاوپەیمان و پشتیوان بۆ خۆیان لە ئەورووپادا.  سەردار حسێن موحبی لەم پەیامەدا نووسیویەتی: پاریس وشیار بێ بەرامبەر بە تەڵەی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی. بە پێچەوانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی، خەڵکی مەدەنی لە بانکی ئامانجەکانی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیدا نەبوون و نابن.