ئێران
-
توئیتی فەرمایشەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری بە زمانی عێبری: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ،ڕژێمی زایۆنیستی حەفتا ساڵ گەڕاندە دواوە
تشرینی یهکهم 07, 2024 09:40لە ساعەتەکانی سەرەتای یەکەمین ساڵوگەڕی هەلمەتی باهۆزی ئەقسا ، توئیتێک بە زمانی عێبری لە فەمایشەکانی مەقامی مەزنی ڕێبەری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس" توئیتری پێشوو" بەم ناوەڕۆکە بڵاوکرایەوە: هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا ڕژێمی زایۆنی حەفتا ساڵ گەڕاندە دواوە
-
پێشکەشکرانی میداڵیای "فەتح" بە ئەمیرعەلی حاجیزادە
تشرینی یهکهم 06, 2024 21:24حەزرەتی ئایەتوڵا خامەنەیی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران نیشانی "فەتح"ی پێشکەشی سەردار سەرتیپ ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەری هێزی هەوافەزای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کرد.
-
داکۆکیی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە میحوەری خۆڕاگری
تشرینی یهکهم 06, 2024 21:23نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران داکۆکییان کرد لە خۆراگریی گەلی لونان و فەلەستین لەهەمبەر پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی ئیسراییل.
-
ئێران دەسدرێژیی سەربازیی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەنی شەرمەزار کرد
تشرینی یهکهم 06, 2024 12:58ئێران پەلاماری ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر سەنعا، حودەیدە و چەن ناوچەیەکیتری یەمەنی شەرمەزار کرد.
-
پێداگریی ئێران و سوریا لەسەر پەرەی هەرچی زیاتری پەیوەندییەکان
تشرینی یهکهم 05, 2024 22:54لە دیداری سەیید عەبباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی سوریا، جگە لە ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لە لوبنان و غەززە، جەختیش کرا لەسەر پتەوکرانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵات.
-
فەرماندەری ئەرتەشی ئێران : دوژمن کاری گەمژانە بکات وڵامی گەورەتر وەردەگرێت
تشرینی یهکهم 05, 2024 14:19فەرماندەری گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتەگەلێکدا وشداری بە ڕژیمی زایونی دا لە حاند ئەنجام دانی هەر جۆرە کردوەیەکی گەمژانە .
-
حەوتەمین کۆبوونەوەی هاریکاریی ئابووریی پارێزگە سەرسنورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا
تشرینی یهکهم 05, 2024 10:03حەوتەمین کۆبوونەوەی هاریکاریی ئابووریی پارێزگا سەرسنوورییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئیران و تورکیا بە بەشداریی والییەکانی چوار پارێزگای تورکیا و پارێزگاری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە میواندارێتیی ورمێ لە ماوەی دوو ڕۆژدا بەڕێوەچوو.
-
وشداری سەردار سەفەوی بە ڕژێمی زایۆنی
تشرینی یهکهم 05, 2024 09:11جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئێران وتی: بێتوو ئیسراییل هەڵەیەک بکات، بوونی خۆی خستۆتە بەر مەترسییەوە.
-
پێداگریی عەراقچی لەسەر داکۆکیی ئێران لە خۆڕاگریی لوبنان
تشرینی یهکهم 05, 2024 08:26وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری سەرۆکوەزیرانی لوبناندا پێیداگرت لە سەر ویست و ورەی بەرزی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پاڵپشتی کردنی گەل، حکومەت و خۆڕاگریی لوبنان بەرامبەر بە دەسدرێژی و شەڕنانەوەکانی ڕژێمی دەسدرێژکاری ئیسراییل.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕش: سزادرانی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە یاسایی و ڕەوا بوو
تشرینی یهکهم 04, 2024 21:56ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە خوتبەکانی نوێژی هەینیدا فەرمووی: بە پێی ئەحکامی بەرەڤانیی ئیسلامی، یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و یاسا و ڕێسا نیودەوڵەتییەکان، هەڵمەتی جوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە سزادانی ڕژێمی خوێنمژی زایۆنی تەواو یاسایی و ڕەوا بوو