جەختکردنی مۆسکۆ لە سەر درێژەی ئۆپەراسیۆنی دژە ترۆریستی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیا
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی ترۆریستان دەبێ لەناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دا درێژەی هەبێت .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتینیک، ئەلێکساندر فومین جێگری وەزیری بەرگری ڕوسیا رۆژی دووشەممە وتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی و پێشڕەوی دەبێ بەرەو باشووری رۆژهەڵاتی سوریا و لە درێژەی ڕووباری فورات بەمەبەستی نابوودی تۆکمەی ترۆریستان ئەنجام بدرێت .
جێگری وەزیری بەرگری ڕوسیا وتیشی، لە بارەی ڕۆڵی هێزی ئاسمانی روسیا لە خەبات دژی ترۆریستان لە سوریا کەسێک شک وگومانی نییە .
فومین جەختیکرد ڕوسیا بە پشتگری خۆیان لە هێزەکانی زەمینی سوریا درێژەی دەبێت .
قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوا بە دوای هێرشی بەربڵاوی گرووپە ڕەشەکوژەکان کە ئەمریکا و عەرەبستان لاگریان لێوە دەکەن بۆ گۆرینی هاوسەنگییەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژیمی ئیسرائیل دەستپێکراوە .
هێزەکانی سوریا لە مانگەکانی ئەمدواییە توانیویانە بە یارمەتی هێزەکانی میحوەری خۆڕاگری زەبری تووند لە ترۆریستان بدەن .