تورکیا پەیوەست بوونی نیمچە دوورگەی کریما بە ڕووسیا بە فەرمی ناناسێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i341640-تورکیا_پەیوەست_بوونی_نیمچە_دوورگەی_کریما_بە_ڕووسیا_بە_فەرمی_ناناسێت
وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئانکارا پەیوەست بوونی نیمچە دوورگەی کریما بە خاکی ڕووسیا بە فەرمی ناناسێت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 08, 2018 15:08 Asia/Tehran
  • تورکیا پەیوەست بوونی نیمچە دوورگەی کریما بە ڕووسیا بە فەرمی ناناسێت

وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: ئانکارا پەیوەست بوونی نیمچە دوورگەی کریما بە خاکی ڕووسیا بە فەرمی ناناسێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: تورکیا بەردەوام لە سەروەریی خاکی ئۆکرانیا پشتیوانیی کردووەو پاڵپشتی دەستەڵاتی نیشتیمانیی ئەو وڵاتەیە.

مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا وتیشی: دەوڵەتی ئانکارا قەت بڕیاری ڕووسیای لە بارەی پەیوەست بوونی نیمچە دوورگەی کریما قەبووڵ نییە.

دوابەدوای سەرھەڵدانی بشێوییەکانی ساڵی ٢٠١٤ لە ئۆکرانیا کە بە پشتیوانیی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوخانی دەوڵەتی ( ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ)ی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتەی لێ  کەوتەوە، دانیشتووانی نیمچە دوورگەی کریما سەبارەت بە جیا بوونەوە لە ئۆکرانیا و پەیوەست بوون بە ڕووسیا گشتپرسییەکیان بەڕێوە برد.

بە پێی دوا دەرەنجامی گشتپرسییەکە، لە سەدا ٩٦ی خەڵکی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری نیمچە دوورگەی کریما دەنگی ئەرێنییان دا بە پەیوەست بوونی ئەم ناوچەیە بە ڕووسیا.

لەو کاتەوە ھەتا ئێستا، ئ ەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا وێڕای دژایەتی کردن لەگەڵ پەیوەست بوونی نیمچە دوورگەی کریما بە ڕووسیا، مۆسکۆ بە داگیرکاری و پێشێلکردنی سەروەریی سەرزەوینی ئۆکرانیا تۆمەتبار دەکەن و ھە لە بەر ئەمەش ھێندێک بایکۆتیان بەسەر ڕووسیادا داسەپاندووە.