ته‌مووز 06, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • لەیلا گۆڤەن بۆ پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەورووپا: دادگای تورکیا لە دەرەوەی یاسا سزا بەسەر ئێمەدا دەسەپێنێت

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی لە بەرامبەر ستەم و ناعەدالەتیی تورکیا هانا بۆ یەکێتیی ئەورووپا دەبات.

 

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەیلا گوڤەن، پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە نامەیێکی بۆ پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەورووپا ناردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەشێوەیێکی نایاسایی مامەڵە لەگەڵ ئەو و پەرلەمانتارانی دیکە کراوە.

لەیلا گۆڤەن، کە دوو هەفتە بەر لە ئێستا کورسیی پەرلەمانتاری لێسەندرایەوە و بارەگای پارتەکەی (پارتی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی) داخرا، بە پەرلەمان و پارتە سیاسییەکانی ئەورووپای راگەیاندووە، کە دادگای تورکیا لە دەرەوەی یاسا سزا بەسەر ئەودا دەسەپێنێت.

گۆڤەن، کە هاوسەرۆکی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتییە و لەلایەن دادگای تورکیاوە بە بوونی پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دامەزراندنی پارتەکەی لە ساڵی 2007 لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، تۆمەتبار دەکرێت.

ئەو سیاسەتمەدارەکورده داوا لە پەرلەمانی یەکێتیی ئەورووپا و پارتە سیاسییەکانی دەکات بەهانایەوە بچن و "رێگە لەو ستەم و نادادپەروەرییانەی تورکیا" بگرن.

بۆچوونت