خۆسازدانی تورکیا بۆ کڕینی سیستێمی موشەکیانەی «ئێس_چوارسەد»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i391530-خۆسازدانی_تورکیا_بۆ_کڕینی_سیستێمی_موشەکیانەی_ئێس_چوارسەد
تورکیا بۆ کڕینی دووھەمین سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی «ئێس _ چوارسەد»ی ڕووسیا مەرجی دیاری کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2021 04:28 Asia/Tehran
  • خۆسازدانی تورکیا بۆ کڕینی سیستێمی موشەکیانەی «ئێس_چوارسەد»

تورکیا بۆ کڕینی دووھەمین سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی «ئێس _ چوارسەد»ی ڕووسیا مەرجی دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئیسماعیل دەمیر» سەرۆکی پیشەسازیی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: ئەم وڵاتە ئامادەیە بۆ کڕینی دووھەمین سیستێمی بەرەڤانیی ئاسمانیی «ئێس_چوارسەد»ی ڕووسیا بە مەرجی بەرھەمھێنانی ھاوبەش و گواستنەوەی تەکنۆلۆزیای ئەم سیستێمە.

تورکیا لە ساڵی ٢٠١٧ەوە لەگەڵ ڕووسیا گرێبەستی وەرگرتنی سیستێمی موشەکیانەی «ئێس_چوارسەد»ی بە بایی دوو نیو ملیارد دۆلار واژۆ کرد کە ساڵی ڕابردووی زایینی ئەم سیستێمە بە تەواوی ڕادەستی تورکیا کرا.

کڕینی سیستێمی موشەکیی «ئێس_چوارسەد» لەگەڵ نەیارەتیی توندوتیژی واشێنگتۆن دا بەرەوڕوو بووەوە ، کەچی ئانکارا لەو بڕیارەی پاشگەز نەبووەوە.