پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە ئەولەوییەتەکانی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق
تشرینی دووهم 02, 2026 18:35 Asia/Tehran
پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە سەرووی ئەولەوییەتەکانی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق دانرا.
"وەلا جەیزانی" ئەندامی فراکسیۆنی بەدر ڕایگەیاندووە کە ئەم یاسایە لە پێناو تۆکمەکردنی چوارچێوی یاسایی حەشدی شەعبی و دەستەبەرکردنی مافەکانی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار خەباتکاری ئەم هێزانە بەم زووانە لە پەرلەماندا پەسەند دەکرێت. ناوبراو بە ئاماژە بە بەدواداچوونی ئەم مەسەلەیە لە لایەن فراکسیۆنی بەدرەوە، وتی: بە ڕاوێژی بەردەواممان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کرد کە پرۆسەی پەسەندکردنی ئەم یاسایە بابەتێکی نیشتمانی و سەربەخۆیە و پەرلەمان دژایەتی دەکات لەگەڵ هەر چەشنە دەستوەردانێکی ئەمریکا یان وڵاتانی بیانیی دیکە لەم مەسەلەیەدا.