بانگ کرانی باڵوێزی تورکیا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393471-بانگ_کرانی_باڵوێزی_تورکیا_لە_تاران_بۆ_وەزارەتی_دەرەوە
باڵوێزی تورکیا لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 28, 2021 13:41 Asia/Tehran
  • بانگ کرانی باڵوێزی تورکیا لە تاران بۆ وەزارەتی دەرەوە

باڵوێزی تورکیا لە تاران بانگ کرایە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران.

بە پێێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران «ئیسنا»، «دەریا ئورس»  باڵوێزی تورکیا لە تاران ڕۆژی یەکشەممە لە پەیوەندی لەگەڵ قسەکانی قەبوڵ نەکراوی وەزیری نێوخۆی تورکیا لە بارەی بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە خاکی ئێران بانگی وەزارەتی دەرەوە کراو ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی فەرمیانەی ئێرانی پێ ڕاگەیەندرا.

ھەروەھا لە ڕەوتی ئەم بانگ کرانەدا، وتەکانی باڵوێزی تورکیا لە عێراقیش بە نەگونجاو زانراو خرایە بەر ڕەخنە.

باڵوێزی تورکیا لە عێراق لە توییتێکدا بەرامبەر بە وتووێژی «ئیرەج مەسجیدی» باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ کەناڵی «ڕووداو»ی ھەرێمی کوردستان دا کاردانەوەیەکی نەگونجاوی پیشان دابوو.

ھەواڵدەریی ئاناتۆلیش ڕۆژی یەکشەممە وای بڵاو کردەوە کە، دەوڵەتی تورکیا باڵوێزی ئێران لە ئانکارای بانگی وەزارەتی دەرەوە کردووەو ھۆکاری ئەو بانگ کردنەشی بۆ ڕادەربڕینەکانی تایبەت بە ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق گەڕاندووەتەوە.