کۆپته‌رێکی سه‌ربازیی تورکیا که‌وته خواره‌وه
وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیا رایگه‌یاندووە:کۆپته‌رێکی سه‌ربازیی ھێزەکانی له ڕۆهه‌ڵاتی تورکیا تێکشکاوه‌و له ئه‌نجامدا نۆ سه‌رباز کوژراون و چوار سه‌ربازیی دیکه‌ش برینداربوونە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری تورکیا له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە،کۆپته‌رێکی سه‌ربازیی ھێزەکانی له‌شاری «بینگوێل»ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئەو وڵاته دوای نیو کاژێر له ھەڵفڕین و بڕینی ڕێگا، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا پچڕاوه‌و لێیان ون بووە.
لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە، سوپای تورکیا له‌رێگه‌ی به‌کارهێنانی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وان و کۆپته‌رێکی دیکه و فڕۆکه‌یه‌کی جۆری "CN-235" ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان کردووه، له ئەنجامی ئەو ئۆپه‌راسیۆنه‌ش ئەوە ده‌رکه‌وتووە کە کۆپته‌ره ونبووه‌که تێکشکاوه و لە ئاکام دا ته‌رمی نۆ که‌س و چوار بریندار دۆزراونه‌ته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ئاماژه به‌هۆکاری سه‌ره‌کیی که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی کۆپته‌ره‌که نه‌کراوه و بەس بەوە بەسەندە کراوە کە لە ئێستادا برینداره‌کان بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.