ئەردۆغان ، سیاسەتی فراوانخوازانە رەتدەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i393776-ئەردۆغان_سیاسەتی_فراوانخوازانە_رەتدەکاتەوە
بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا ، ئەم وڵاتە بیر و بۆچوونی فراوانخوازانە ناگرێتەبەر .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2021 11:04 Asia/Tehran
  • ئەردۆغان ، سیاسەتی فراوانخوازانە رەتدەکاتەوە

بە وتەی سەرۆک کۆماری تورکیا ، ئەم وڵاتە بیر و بۆچوونی فراوانخوازانە ناگرێتەبەر .

رەجەب تەییب ئەردۆغان گوتی : ئانکارا چاوی لە کەوشەنی ھیچ ناوچەیەک نیە .

ئەو لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا جەختی کردەوە لەسەر رۆڵی وڵاتەکەی بۆ کۆتایی ھێنان بە داگیرکاریی قەرەباغ . 

سەرۆکی تورکیا گوتیشی : وەک چۆن ھەمیشە گوتوومانە بە دوای لە ژێرپێنانی سەروەریی کەس نین ، ئێمە ئیدعای خودانەتی کەوشەنی ھیچ ناوچەیەک ، لەوان ناوچە دەریاییەکانمان نیە . ئامانجی تورکیا تەنیا پاراستنی مافی خۆی و ناوچەکانی خۆیەتی . 

رەجەب تەییب ئەردۆغان بانگەشەی ئەوەیکرد ، ھەنگاوە ھەڵگیراوەکان ھەرگیز بە مانای بیرۆکەی فراوانخوازنە نین . 

ئەو لێدوانانەی سەرۆکی تورکیا لە کاتێکدایە کە ئەو وڵاتە لە عێراق ، سوریا و لیبی ھێزی سەربازیی ھەیە و ئەم ھەنگاوانەی ، بەردەوام لە لایەن  دەوڵەتەکان و خەڵکەوە سەرکۆنە کراوە .