وەلانرانی بەرپرسی حکوومیی شارەوانی "ئەسەن یۆرت" لە تورکیا بە تۆمەتی گەندەڵی دراوی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i447604-وەلانرانی_بەرپرسی_حکوومیی_شارەوانی_ئەسەن_یۆرت_لە_تورکیا_بە_تۆمەتی_گەندەڵی_دراوی
​​​​​​​جان ئاکسۆی کە وەکوو بەرپرسی شارەوانی ئەسین یۆرتی ئەستەمۆڵ دەستنیشان کرابوو لە جەنگەی لێکۆڵینەوەی دادەوانی سەبارەت بە سکاڵاکانی تایبەت بە گزیکاری لە تەندەرەکان و وەرگرتنی بەرتیل لەسەر پۆستەکەی وەلانرا.
(last modified 2026-10-20T13:45:44+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2026 16:16 Asia/Tehran
  • وەلانرانی بەرپرسی حکوومیی شارەوانی

​​​​​​​جان ئاکسۆی کە وەکوو بەرپرسی شارەوانی ئەسین یۆرتی ئەستەمۆڵ دەستنیشان کرابوو لە جەنگەی لێکۆڵینەوەی دادەوانی سەبارەت بە سکاڵاکانی تایبەت بە گزیکاری لە تەندەرەکان و وەرگرتنی بەرتیل لەسەر پۆستەکەی وەلانرا.


جان ئاکسۆی لە پۆستی  سەرپەرشتیی شارەوانی "ئەسەن یۆرت" وەلانراو بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان "ئۆلاش ئاک خان" بەڕێوەبەری گشتی شارەوانی گەورەشاری وان لە جیاتی ئەو لەسەر ئەو کورسییە دادەنیشێ. ئەم گۆڕینی بەڕێوبەرایەتییە هاوکات لەگەڵ لێکۆڵینەوەی دادستێنی گشتیی ئەستەمۆڵ سەبارەت بە ژمارێک لە تەندەرەکانی شارەوانی "ئەسەن یۆرت" ئەنجام دراوە .لەم دۆسییەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە لە هەندێک لەو تەندەرانەدا گزیکاری و سەرپێچیکاری ڕوویداوە و لە بەڵێندەران بەرتیل وەرگیراوە. لە چوارچێوەی ئەم لێکۆڵینەوانەدا ١٧ کەس لەوان "یوسف ئۆلوتاش" جێگری دەستنیشانکراوی شارەوانیی "ئەسەن یۆرت"ـیش دەستبەسەر کرا. شایانی باسی جان ئاکسۆی پێشتر پاش وەلانرانی "ئەحمەد ئوزەر" شارەوانی کوردی هەڵبژێردراوی "ئەسەن یۆرت" وەکوو بەرپرسی ئەم شارەوانییە دەستنیشان کرابوو.