دەرچوونی فەرمانی گرتنی 10 کەس لەشکەریانی خانەنشینی تورکیا لە لایەن دادئەستێنی ئانکاراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i394957-دەرچوونی_فەرمانی_گرتنی_10_کەس_لەشکەریانی_خانەنشینی_تورکیا_لە_لایەن_دادئەستێنی_ئانکاراوە
دادئەستێنی ئانکارا لە کاردانەوە بە توڕەیی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە نامەی ناڕازیانەی ژمارێک لە ئەفسەرانی خانەنشینی ھێزی دەریایی ، بڕیاری گرتنی 10 کەس لەم دەریاوانە خانە نشینانەی دەرکرد .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 05, 2021 16:03 Asia/Tehran
  • دەرچوونی فەرمانی گرتنی 10 کەس لەشکەریانی خانەنشینی تورکیا لە لایەن دادئەستێنی ئانکاراوە

دادئەستێنی ئانکارا لە کاردانەوە بە توڕەیی پارتی دەسەڵاتداری تورکیا لە نامەی ناڕازیانەی ژمارێک لە ئەفسەرانی خانەنشینی ھێزی دەریایی ، بڕیاری گرتنی 10 کەس لەم دەریاوانە خانە نشینانەی دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم ، بە بڕیاری دادئەستێنی ، ماڵی ژمارێک لەم دە دەریاوانە خانەنشینانە پشکنینی  بۆ کراوە . 

ھاوسەری دەریاوان جەم گوردنیز لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ھەواڵی گیرانی مێردەکەی پشتڕاستکردەوە . 

4 کەسیش لەو دەریاوانە خانەنشینانە دەبێ لە ماوەی سێ رۆژدا خۆیان بە دادئەستێنی بناسێنن . 

104 ئەفسەری باڵای پێشووی ھێزی دەریایی تورکیا چەند رۆژ لەمەوبەر بە دەرکردنی بەیاننامەیک وێڕای خۆبەدوورزانین لە بیرو ھزری فەتحوڵڵا گولەن بەرھەڵستکاری دیاری تورکیا ، وەک رۆڵەکانی ئاتاتورک بنیاتنەری کۆماری تورکیا ، بۆ گیان فیداکردن لە رێگەی نیشتماندا ئامادەییان راگەیاند و رەخنەیان گرت لە بڕیاری رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ کشانەوە لە پەیمانی مۆنترۆ ھاوپێوەند بە گەمیەوانیی لە دەریای نێوەڕاست و دەریای ئێژە و ھەروەھا بڵاوبوونەوەی وێنەگەلێک لە لەشکەریانی ھێزی دەریایی لە خانەقا .