خۆڕادەست کردنی ئەندامێکی پەکەکە بە ھێزەکانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397115-خۆڕادەست_کردنی_ئەندامێکی_پەکەکە_بە_ھێزەکانی_تورکیا
ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا خۆی ڕادەستی ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2021 12:55 Asia/Tehran
  • خۆڕادەست کردنی ئەندامێکی پەکەکە بە ھێزەکانی تورکیا

ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا خۆی ڕادەستی ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە کرد.

بە پێی ھەواڵدەریی ئاناتۆلی، وەزارەتی نێوخۆی وڵات ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند، ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان کە بە ھارێکاریی سەرکردایەتیی ژەندرمەو پۆلیسی تورکیا لە بنکەکانی ئەم لایەنە ھەڵات بوو، ھەرکە گەییشتە تورکیا خۆی ڕادەستی ھێزەکانی دەوڵەت کرد.

ئەم ئەندامەی پەکەکە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە چووەتە ڕیزی ھێزەکانی ئەم لایەنەو لە عێراقیش دا چالاکیی نواندووە.

بە خۆڕادەست کردنی ئەم یەک کەسەش ژمارەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینییەوە یە ھەوڵی کاربەدەستانی تورکیا خۆیانیان ڕادەستی ھێزەکانی دەوڵەت کردووە دەگاتە ٦٤ کەس