تورکیا کۆنترۆڵکردنی زۆربەی ئاگری دارستانەکانی راگەیاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399232-تورکیا_کۆنترۆڵکردنی_زۆربەی_ئاگری_دارستانەکانی_راگەیاند
وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا رایگەیاند، لە کۆی 85 ئاگر کە لە 26 پارێزگای تورکیا کەوتونەتەوە 74-یان کۆنتڕۆڵکراون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2021 10:38 Asia/Tehran
  • تورکیا کۆنترۆڵکردنی زۆربەی ئاگری دارستانەکانی راگەیاند

وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا رایگەیاند، لە کۆی 85 ئاگر کە لە 26 پارێزگای تورکیا کەوتونەتەوە 74-یان کۆنتڕۆڵکراون.

وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا،  کۆنتڕۆڵکردنی 74 ئاگری لەکۆی 85 ئاگر راگەیاند

بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەکر پاکدەمیرلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا،  کۆنتڕۆڵکردنی 74 ئاگری لەکۆی 85 ئاگر راگەیاند.

بەکر پاکدەمیرلی لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر باسی لەو ئاگرانە کردوە کە لە 28 بۆ 30-ی تەموز لە دارستانەکانی تورکیا کەوتونەتەوە و نوسیویەتی: "کارمەندە قارەمانەکان لە زەوی و ئاسمانەوە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان. سوپاسی پشتیوانییەکانتان دەکەین. لە کۆی ئەو 85 ئاگرەی لە 26 پارێزگا کەوتونەتەوە تواندراوە 74-یان کۆنتڕۆڵ بکرێن".

وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا خشتەیەکیشی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە دەردەکەوێت کە لە ئادانا دو، لە ئانتاڵیا سێ، لە مێرسین سێ، لە موغڵا دو و لە عوسمانییە یەک ئاگر تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراون.