ستایشی «ئەردوغان» لە ئایەتوڵڵا «ڕەییسی»
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399310-ستایشی_ئەردوغان_لە_ئایەتوڵڵا_ڕەییسی
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا لە پشتگریی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکەی باشووری ئەم وڵاتە، ڕێزی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 04, 2021 02:57 Asia/Tehran
  • ستایشی «ئەردوغان» لە ئایەتوڵڵا «ڕەییسی»

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی سێ شەممە لە پەیامێکی توییتێری دا لە پشتگریی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ئاگرکەوتنەوە بەربڵاوەکەی باشووری ئەم وڵاتە، ڕێزی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەردوغان» لەم پەیامە توییتێرییەی دا ستایشی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سەرکردەکانی ھێندێک لەو وڵاتانەی کرد کە پشتگرییان لە ھەوڵی تورکیا بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی ئەم وڵاتە کرد بوو.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا لە توییتێرەکەی نووسی: من بە نوێنەرایەتی لە لایەن گەلەکەمەوە ستایشی تەواوی ئەو وڵات و ڕێکخراوە دۆستانە دەکەم کە لە خەباتی دژی ئاگرکەوتنەوەکە لە دارستانەکان پشتگرییان لە ئێمە کردو سەرەخۆشییان لێ کردین و ئامادەیی خۆیانیان بۆ ناردنی یارمەتی و کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە ڕاگەیاند بوو. بە ھیوام ھەرچی خێراتر ئەم قۆناغە دژوارە وەپشت سەر بنێین.

ناوچەکانی باشووری تورکیا زیاتر لە حەوت ڕۆژی بەردەوامە کە لە ئاگردا ھەڵدەقرچێ و بڵێسەی ئاگرەکەی خەریکی ھەڵلوشینی ھەموو شتێکە. ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی باشووری تورکیا زیاتر لە سەدان دۆنم دارستانی ئەم وڵاتەی کردووە بە خۆڵەمێش.