ئانکارا: ئەمریکا دەبێ سیاسەتە ھەڵەکانی وەلا بنێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i401443-ئانکارا_ئەمریکا_دەبێ_سیاسەتە_ھەڵەکانی_وەلا_بنێت
«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بوختانەکانی بۆ وڵاتەکەی لە بارەی سووریاوە کاردانەوەی پیشان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2021 15:45 Asia/Tehran
  • ئانکارا: ئەمریکا دەبێ سیاسەتە ھەڵەکانی وەلا بنێت

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە وتەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ بوختانەکانی بۆ وڵاتەکەی لە بارەی سووریاوە کاردانەوەی پیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە، «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆنگرێس لە بارەی درێژ کردنەوەی ئامادە بوونی سەربازییانەیان لە سووریا ڕایگەیاند: ھەنگاوەکانی تورکیا لە باکووری سووریا زەبر لە خەباتی ھێزەکانی ھاوپەیمان دژی داعش دەوەشێنێ.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بەو نامەیەی «بایدێن» وتی: ئەمریکا لە باتی بوختان و سەرکۆنەکردنی ئێمە وا باشترە  سیاسەتە ھەڵەکانی وەلا بنێت و ڕاستبێژانە لەگەڵ کۆنگرێس و جەماوەری ئەمریکا ھەڵس و کەوت بکات و ئاگاداریان کاتەوە.

«چاووش ئوغلو» ئەو قسانەی لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ « فلیس پلاسینیکا»ی ھاوتای ڤەنزۆئیلاییەکەی کردو وتیشی: کاربەدەستانی ئەمریکی باش دەزانن کە ھیچ جیاوازییەک لە نێوان «یەپەگە»و «پەکەکە» نییە. ھەر بۆیە حکومەتی ئەمریکا ڕادەسپێرم کە لە کاتی ئاگادار کردنەوەی جەماوەرەکەیان قسەی ڕاست بکەن و ڕاستبێژانە لە گەڵیاندا بجوڵێنەوە.