ڕێ و شوێنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پێشگرتن بە داڕمانی لیر
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i403777-ڕێ_و_شوێنی_سەرۆک_کۆماری_تورکیا_بۆ_پێشگرتن_بە_داڕمانی_لیر
سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پێشگرتن بە داڕمانی دراڤی نیشتیمانیی وڵاتەکەی ڕێ و شوێنی قەرەبوو کردنەوەی خەڵک لە لایەن دەوڵەتی گرتەبەر.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 21, 2021 13:15 Asia/Tehran
  • ڕێ و شوێنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پێشگرتن بە داڕمانی لیر

سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ پێشگرتن بە داڕمانی دراڤی نیشتیمانیی وڵاتەکەی ڕێ و شوێنی قەرەبوو کردنەوەی خەڵک لە لایەن دەوڵەتی گرتەبەر.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ دووشەممە دوا کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی کابینەی دەوڵەتەکەی، بۆ ھاندانی خەڵک بە مەبەستی ڕاگرتنی پارەکانیان لە بانک دا بە شێوەی لیر، ڕایگەیاند: ئەگەر نرخی دراڤی نیشتیمانی لە ھەمبەر دراڤی بیانی لە نرخی سودی بانکی کەمتر بێت، دەوڵەت زیانی ئەو پارانەی خەڵک کە بە لیرە لە بانکەکاندا، قەرەبوو دەکاتەوە.

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی ئەم بڕیارە تازەیە، داڕمانی بایەخی لیر وەستاو لەسەدا ١٥ ش ھەڵکشانی بە خۆیەوە بینی.

نیگەرانی لە داڕمانی بەھای دراڤی تورکیا خەڵکی ئەم وڵاتەی بۆ گۆڕینەی دارییەکانیان بە دۆلار ھان داوە.

ھەتا ئێوارەی دوێنێ دووشەممە ھەر دۆلارێکی تورکیا لە سەرووی ١٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرا، کەچی دوای ڕاگەیەندرانی ئەو بڕیارە لە ئێستادا دراڤی تورکیا لە سەدا ٢٥ ھەڵکشاوەو ھەر دۆلارێک بە ۱۳.۵ دەگۆڕدرێتەوە. لە دوا نمونەش دا لە بازاڕەکانی دراڤی بیانیی تورکیا ھەر دۆلارێک بە ١١.٣ گۆڕدرایەوە.