تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی گەشەی سەربازیی ئەستەمۆڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406863-تەقینەوەو_ئاگرکەوتنەوە_لە_ناوەندی_گەشەی_سەربازیی_ئەستەمۆڵ
سێ تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی توێژینەوەو گەشەو مەشقی سەربازیی ئەستەمۆڵی تورکیا ڕووی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 08, 2022 09:25 Asia/Tehran
  • تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی گەشەی سەربازیی ئەستەمۆڵ

سێ تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی توێژینەوەو گەشەو مەشقی سەربازیی ئەستەمۆڵی تورکیا ڕووی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلو، بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی ئاگرکەوتنەوە لە ناوەندی توێژینەوەو گەشەو مەشقی سەربازیی ئەستەمۆڵی تورکیا بووەھۆی ڕوودانی سێ تەقینەوە لە نێو ئەم ناوەندەدا.

دوابەدوای ئاگرکەوتنەوەو تەقینەوەکان تیپەکانی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون. ھێشتا ھۆکاری ئاگرکەوتنەوەو تەقینەوەکان ڕوون نەبووەتەوە.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەم ئاگرکەوتنەوەو تەقینەوانە زیانی گیانیی لێ نەکەوتووەتەوە، ئەمە جیا لەوەی کە ھێشتا لە ڕادەی زیانی ماددی لە شوێنی ڕووداوەکەدا ھیچ زانیارییەک لە بەردەست دا نییە.