ئەردوغان ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەززەی ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i410261-ئەردوغان_ھێرشەکانی_ڕژێمی_زایونی_بۆ_سەر_غەززەی_ئیدانە_کرد
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززەی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2022 23:02 Asia/Tehran
  • ئەردوغان ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر غەززەی ئیدانە کرد

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە، وتیشی: تورکیا لە تەنیشتی جەماوەری فەلەستین ڕاوەستاوە.

ھەتا ئێستا زۆرێک لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و ھەروەھا وڵاتانی جۆربەجۆر لەوانە، کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززەیان ئیدانە کردووە.

سوپای ڕژێمی زایونی لە ئێوارەی ڕۆژی ھەینییەوە خولێکی تازەی ھێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەست پێ کردووەتەوە کە لە ئەنجام دا ھەتا ئێستا ٤٤ شارومەندی فەلەستینی لەوانە ١٥ منداڵ شەھید بوونە.