پارلمانتارێکی تورکیایی سپاسی کرد لە هەڵمەتە سزادەرانەکەی ئەمدوایانەی ئێران بەدژی زایۆنیستەکان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i426773-پارلمانتارێکی_تورکیایی_سپاسی_کرد_لە_هەڵمەتە_سزادەرانەکەی_ئەمدوایانەی_ئێران_بەدژی_زایۆنیستەکان
پارلمانتارێکی تورکیایی وتی: ئێران لەکاتێکدا ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستی مووشەک باران کرد کە کەسی دیکە ناوێڕێ لەبەرامبەریان دا ڕابوەستێ.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 23, 2024 08:15 Asia/Tehran

پارلمانتارێکی تورکیایی وتی: ئێران لەکاتێکدا ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستی مووشەک باران کرد کە کەسی دیکە ناوێڕێ لەبەرامبەریان دا ڕابوەستێ.

"محمد سەعید یازی"ی پارلمانتاری خەڵکی ئامەد لە پارلمانی تورکیا لە کۆبونەوەی ئاشکرای ئەو پارلمانەدا وێڕای ئاماژە بە چارەنووسی ئەسحابی فیل کە لە قوڕئانی پیرۆزدا باس کراوە، وتی کە ئاخۆ نەتاندی کە خوداکەتان چی بەسەر ئەسحابی فیل دا هێنا.

ئەو پارلمانتارە تورکیایە وتی: ئێران ئەو ئەمریکاو زایۆنیستانەی کردە ئامانج، کە گۆیا کەس ناتوانێ هێرشیان بکاتە سەرو لەبەرامبەریان دا ڕابوەستێ، هەربۆیەش پیرۆزبایی دەکەم لە ئێران و خەڵکەکەی کە لەشکری فیل سوارەکانی زایۆنیستی بەردباران کرد.