هاوپەیمانیی ئەمریکیی بەناو دژی داعش دانی نا بە قەڵاچۆی سەدان کەسی سڤیل دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i316507-هاوپەیمانیی_ئەمریکیی_بەناو_دژی_داعش_دانی_نا_بە_قەڵاچۆی_سەدان_کەسی_سڤیل_دا
کەناڵی هەواڵیی سکای نیوز ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دانی نا بە قەڵاچۆی 801 کەسی سڤیل دا لە شاڵاوە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە سووریاو عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2017 17:21 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی ئەمریکیی بەناو دژی داعش دانی نا بە قەڵاچۆی سەدان کەسی سڤیل دا

کەناڵی هەواڵیی سکای نیوز ڕایگەیاند: هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا دانی نا بە قەڵاچۆی 801 کەسی سڤیل دا لە شاڵاوە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە سووریاو عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی هەواڵیی سکای نیوز، هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:  هەتاکو ئێستا 695 ڕاپۆرت سەبارەت بە کوژرانی خەڵکی سڤیل لە هێرشە ئاسمانییەکانی سەر عێراق و سووریا ئامادە کراوە. ئەم بەیاننامەیە باسی ئەوەشی کردووە کە، ئێمە ئێستاش هەر بەرپرسایەتیی هەرچەشنە هەنگاوێک کە لەوانەیە زیانی گیانی و ماڵیی خەڵکی سڤیلی لێ کەوتبێتەوە، بە ئەستۆ دەگرین.

تاقمی تیرۆریستی داعش کە لە ساڵی 2015 بە پەلاماردانی وڵاتانی عێراق و سووریا بەشگەلێکی ئەم وڵاتانەی خستبووە ژێر ڕکێفی خۆیەوە ، لەم دواییەدا لەگەڵ شکستێکی قورس دا لە لایەن هێزەکانی عێراق و سووریاوە بەرەوڕوو بووەوە.