بلینکێن: ئێران بەهێزتر بووە
تشرینی دووهم 10, 2026 17:04 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وتی: ئێران ئێستا لە هەندێک گۆڕەپاندا، بەتایبەت لە بواری پێگە و توانای کۆنترۆڵکردنی گەرووی هورموز و چەسپاندن و بەهێزکردنی داڕشتی دەسەڵاتی خۆی، یەکجار بەهێزتر بووە.
ئانتۆنی بلینکێن بە ئاماژە بەو گوشار و گەمارۆ ئابوورییەی بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، جەختیشی کرد: من پێم وانەبێ کە بکرێ بە خستنەژێر گوشار، ئەوان ناچار بە تەسلیمبوون بکەین. بلینکێن هەروەها ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ حکومەت و دەسەڵاتێکدا ڕووبەڕووین کە زۆر خۆڕاگرە و هەشت ساڵ بەرامبەر بە رژێمی سەددام ڕاوەستا. وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا پێشتریش وتوویەتی: هەر چەشنە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران، ئەگەری زۆرە پێویستی بەوە بێ کە هەندێک ئیمتیاز بدرێت بە تاران، لەوانە کەمکردنەوەی بایکۆتەکانیان و یان دانی هەندێک دەسەڵاتی تایبەت بە گەرووی هورموز.