هەڵوەشانەوەی لە ناکاوی بایکۆتی ئەمریکا دژی کەسایەتییە سیاسییەکانی ڕووسیا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکاری سەردانی ئەو کاربەدەستە باڵایانەی ڕووسیا بۆ ئەمریکا کە ناویان لە پێڕستی بایکۆت دایە، هۆی ئەم بابەتەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەرژەوەندی نیشتیمانی و ئاسایشتیی وڵاتەکەی وا هەڵدەگرێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاس،هێدێر نائۆرت وەتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕوون کردنەوەی چوونی کەسایەتییە ڕووسییە بایکۆت کراوەکان بۆ ئەمریکا وتی: هەر هەنگاوێک کە لە ئاراستەی بەرژەوەندیی و ئاسایشتی نیشتیمانیی ئەمریکادا بێت هەڵیدەگرین، هەر بۆیە ئەو کەسایەتییە ڕووسیانەش توانیویانە سەردانی وڵاتەکەیان بکەن.
هێدێر نائۆرت وەتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا هۆکاری سەردانی کاربەدەستانی باڵای ڕووسیا بۆ ڤاشێنگتۆنی ڕانەگەیاندووە.
سەرباری داسەپێندرانی بایکۆتی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی چەند کەسایەتیی سیاسیی ڕووسیا لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو، وا باس دەکرێت کە، سێرگەیی ناریشکین سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی سنووریی ڕووسیا، ئلێکساندێر بورتنیکۆف سەرۆکی دەزگای ئاسایشتی فیدراڵ و ئیگۆر کۆربۆف بەڕێوەبەری هەواڵگریی ئەرکانی ناوەندیی سوپای ڕووسیا حەوتەی ڕابردوو پاش ڕاگەیەندرانی سەپێندرانی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئەم کەسانە سەردانی واشێنگتۆنیان کردو لەگەڵ هاوتایانی ئەمریکیی خۆیاندا دیدارو وتووێژیان کرد.
بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئەم سەردانە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی هەراوهوریا لە میدیاکانی ئەمریکادا.